30 چهكداری داعش كوژران
لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان
K24 - ههولێر:
لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 30 چەکداری داعش لە رۆژئاوای ئەنبار کوژران
ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان و هێزی ئاسمانی عێراق، بۆسەر مۆڵگەکانی داعش لە جەزیرەی ئەلبوعەلی جاسم زیاتر لە 30 چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەک بارەگا و ئۆتۆمێلی گرووپەکە وێرانکراون.
ماوەی چوار رۆژە هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جەزیرەی رومادی دەستپێکردووە.
لهلایهكی دیكهوه، ئیسماعیل مەحلاوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند، هێزە کانی سوپا و چەکداری هۆزەکان توانییان ناوچەکانی ئەلبوشەملون، بنکەی پۆلیسی سەلام و مزگەوتی ئیمان لە جزیرەی ئەلبو عەلی جاسم لە رۆژئاوای رومادی کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
هەروەها وتی:" بەدەیان چەکداری داعش لەو شەڕانەدا کوژراون و چەندین مۆڵگە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی چەکداران لەناوبراون".
بەگوێرەی لێداونەکەی مەحلاوی، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تەواوی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.