ئامادەکاری بۆ لێپرسینەوە لە جەعفەری تەواو بووە
واژووی په‌رله‌مانتارانی كۆكراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نیازی معماری ئۆغڵۆ، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق، ئاشکرایکرد، سەرجەم رێکارە یاساییەکان تەواوکراون بۆ بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق.
پێشتر، پەرلەمانتاری کورد، عادل نوری بە کوردستان 24ی راگەیاندبوو، نزیکەی 137 واژوو بۆ بانگهێشتکردنی وەزیرانی دەرەوەو کارەبا کۆکراونەتەوە و رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراون.
په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری و دارایی بانگهێشتی په‌رله‌مان كرد و دواتریش به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، متمانه‌یان لێوه‌رگیرایه‌وه و ئێستا پۆسته‌كانی وه‌زیری دارایی و به‌رگری عێراق، به‌تاڵه.