مالیكی مانگانه 125 ملیۆن دینار بۆ نووسینگه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت
36 ملیۆن دینار له‌م بڕه پاره‌یه بۆ خودی مالیكییه
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی راپۆرتێكی حكوومی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق نوری مالیكی مانگانه 125 ملیۆن دینار (نزیكه‌ی 100 هه‌زار دۆلار) بۆ نووسینگه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت كه دوایین پۆستی فه‌رمی جێگری سه‌رۆك كۆمار بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رۆژی 9 ئابی 2015 پۆستی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، مالیكی هێشتا ئیمتیازه‌كانی مانگانه بۆ نووسینگه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
به‌پرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به "العربي الجديد" رایگه‌یاند ده‌رماڵه‌كانی نوری مالیكی هێشتا به‌رده‌وامن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هێشتا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌ت بێت. وتیشی كوڕه‌كه‌ی (ئه‌حمه‌د) و كچه گه‌وره‌كه‌ی (ئه‌سرا) له ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ژین و حكومه‌ت كرێی خانووه‌كانیان ده‌دات، سه‌باری دابینكردنی تێچوونی پاراستنیان و به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كانی حكومی.
به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی عێراقی، ده‌رماڵه‌كانی مانگانه‌ی نووسینگه‌ی مالیكی 125 ملیۆن دیناره و هێشتا به‌رده‌وامه و 36 ملیۆن دینار له‌م بڕه پاره‌یه بۆ خودی مالیكییه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی بۆ پاسه‌وانه‌كانییه‌تی كه ژماره‌یان ده‌گاته 30 كه‌س، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه فه‌وجێك له سوپای عێراق بۆ پاراستنی مالیكی ته‌رخانكراوه و مووچه‌كانیان له وه‌زاره‌تی به‌رگری دابین ده‌كرێت، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا به ملیۆنان دینار ده‌رماڵه بۆ میوانداری و مه‌ترسی و گه‌شت بۆی ته‌رخان ده‌كرێت و ساڵانه ده‌گاته 1.5 ملیار دینار (1.25 ملیۆن دۆلار).
وه‌زیری له‌سه‌ر كار لادراوی عێراقی هۆشیار زێباری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌سێكی نزیك له مالیكی 6.5 ملیار دۆلار به قاچاغ بۆ ده‌ره‌وه بردووه، به بێ ئه‌وه‌ی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
له لایه‌كی تره‌وه به پێی راپۆرته‌كانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، له‌وه‌ته‌ی كه مالیكی له ساڵی 2006 بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تا ساڵی 2013، بڕی ئه‌و پاره‌یه كه به قاچاغ بۆ ده‌ره‌وه بردراوه، ده‌گاته 130 ملیار دۆلار.