سوپای ئەمریکا چەک و تەقەمەنی زۆر دەگەیەنێتە گەیارە

K24 - ھەولێر

فەرماندەیی ئۆپەرسیۆنەکانی نەینەوا ئاشکرایکرد، هێزەکانی ئەمریکا کاروانێکی چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوویان گەیاندە بنکەی گەیارە، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی و مووشەک و چەکی ئەلیکترۆنی و ئامێری پوچەڵکردنەوەی مین و بۆمبی چێندراو.

گەیشتنی ئەم چەکانەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان دێت، بۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، کە بڕیارە لەم مانگەدا دەستپێبکات.