دواى 52 ساڵ شهڕ له كۆڵۆمبيا داواى ئاشتى دهكرێت
بڕیارە لە ریفراندۆمێكدا پرسی ئاشتی یاكلایی بكرێتەوە
K24 – ههولێر:
لە وڵاتی كۆڵۆمبیا و دوای چوار ساڵ لە گفتوگۆی ئاشتییانە لە نێوان حكومەت و شۆڕشگێڕانی ئەو وڵاتەدا، بڕیارە لە ریفراندۆمێكدا پرسی ئاشتی یاكلایی بكرێتەوە، كە ئایا خەڵكی كۆڵۆمبیا دەیانەوێت شەڕ لە گەڵ ھێزەچەكدارەكاندا بەردەوام بێت یان پاش دەیان ساڵ لە جەنگ ئاشتی رابگەیەنرێت.
ئەم ریفراندۆمە خەڵكی كۆڵۆمبیای كردووە بە دوو بەشەوە و بەشێكیان پێیان وایە بە ئاشتی خوێنی رۆڵەكانیان بە فیڕۆ دەچێت كە لە جەنگەكاندا كوژراون.
ئەگەر چی لە ئاستی جیھانیدا پێشوازییەكی گەرم لەو رێككەوتنە كرا كە لە 26 ی مانگی رابردوودا لە نێوان ھەردوو لادا واژوو كرا و لە بەرامبەردا خەڵكێكی زۆر لە دژی ئەو رێككەوتنە بوون.
بەڵام لە راپرسییەكدا كە پێنج رۆژ لەمەوبەر بڵاوكرایەوە دەركەوتووە 66% ی كۆڵۆمبییەكان پێشوازی لەو رێككەوتنە دەكەن و تەنھا لە سەدا 34 یان لە دژی وەستانەوە.
كەمپەینی نا بۆ رێككەوتن لە لایەن سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە ئەلڤارۆ یوریبەوە رێبەرایەتی دەكرێت و بە توندی لە دژی رێككەوتنی ئاشتییە لە كاتێكدا ماوەی نزیكەی 52 ساڵە شەڕ لەو وڵاتەدا بەردەوامە.