خه‌لیفه‌ی داعش و سێ له سه‌ركرده‌كانی ژه‌هرخوارد كراون
بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و سێ له سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی داعش ژه‌هرخوارد كراون، پاش ئه‌وه‌ی كه له سنووری عێراق و سوریا له باشووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا خواردنێكی ژه‌هركراویان پێ دراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی RT، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند زانیاری وردی هه‌واڵگری به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه كه رێبه‌ری رێكخراوی داعش و سێ له سه‌ركرده‌كانی "مجلس الشوری" به‌هۆی خواردنێك ژه‌هرخوارد كراون و له ژێر چاودێرییه‌كی تونددا بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی موسڵ ده‌كات كه له 20 ئه‌یلولی رابردوو ده‌ستیپێكردبوو و به‌غدادی ناچار بووه شاره‌كه به‌جێ بهێڵێت.