ئێران هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی له توركیا
داوایان لێ ده‌كات خۆیان له شوێنه‌كانی قه‌ره‌باڵغ بپارێزن
K24 – هه‌ولێر
باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئه‌نقه‌ره هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی له توركیا و داوایان لێ ده‌كات خۆیان له شوێنه‌كانی قه‌ره‌باڵغ بپارێزن.
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا به ئاماژه‌پێدان به باری نائاسایی ئه وڵاته، داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات: "له‌كاتی مانه‌وه یان گه‌شت، به وردی و به به‌رچاوگرتنی هۆشدارییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له توركیا و هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاتی مێوان، خۆیان له شوێنه‌كانی قه‌ره‌باڵغ بپارێزن".
رادیۆ فه‌ردا به گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی "تنسیم" رایگه‌یاند رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو دوو هاووڵاتی ئێرانی به‌رامبه‌ر سوپه‌رماركێتێك كه‌وتنه به‌ر هێرشێكی چاقۆیی كه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا، به بێ ئه‌وه‌ی شوێنی رووداوه‌كه ئاشكرا بكات.
به‌پێی وێنه‌ی كامێراكانی چاودێری، شه‌ش كه‌س هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌شتیارانی ئیرانی و یه‌كێكیان بریندار ده‌كه‌ن.
به‌یاننامه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ئه‌نقه‌ره له ماڵپه‌ره‌كه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، به بێ ئه‌وی كه هۆكاری ئه‌م هۆشدارییه ئاشكرا بكات.