داعش 15 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كوژێت

K24 – هه‌ولێر

سوپای توركیا رایگەیاند لە ماوەی 24  كاتژمێری رابردوو 15 چەكداری سوپای سووریای ئازاد له‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ داعش كوژراون و 35 دیکەشیان برینداربوونە.

سوپای توركیا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات رایگەیاند 63  بنكە و بارەگای چەكدارانی داعش تۆپبارانكراون و زیاتر لە 13 چەكداریش كوژراون.

سوپای تورکیا وتیشی لە ناوچەی ئەلراعی شه‌ڕێكی سه‌خت لەنێوان چەكدارانی داعش و سوپای سووریای ئازاد  روویدا و ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی حەوت گوندیش بەردەوامە و لە شەڕ و پێكدادان 15 چەكداری سوپای سووریای ئازاد كوژراون و 35 دیکەشیان برینداربوونە.

لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات تا ئێستا 111 گوند كۆنترۆڵكراون و بە گشتی 960 كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی سووریا كۆنتڕۆڵكراوە.