ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران داوای ھەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر ئەمریكا دەكات
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران بە دەركردنی بەیاننامەیەك داوا لە دەوڵەت و بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەكات، ھەڵوێستێكی توند بنوێنن بەرامبەر بەڵێن شكێنی ئەمریكا و ھۆشداری دا لە گفتووگۆ و دانووستانی بەرپرسانی ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتە.
لە بەیاننامەكەدا ھاتووە رێبەری ئێران عەلی خامنەیی بە ھەموو شێوەیەك دژی دووبەرە بوونی كۆمەڵگەی ئێرانە، ھاوكات ھۆشداری دەدەن لە ھەر جۆرە گفتووگۆ و دانووستانێك لەگەڵ ئەمریكا، چونكە ئەو وڵاتە پابەندی بەڵێنەكانی لە رێكکەوتنی ئەتۆمی نەبووە بۆیە داواش دەكەن دەوڵەت بە توندی لە بەرامبەر ئەمریكا ھەڵوێست بنوێنێ.