دوو ته‌قینه‌وەی خۆكوژی له شاری حه‌ما روویاندا
14 كه‌س كوژراون و برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
بە ھۆی دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە شاری حەمای سوریا ژمارەیەك كه‌س كوژران و برینداربوون.
بە پێی ھەواڵێكی ئاژانسی سانای حكومی، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی حەما رایگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، خۆكوژێك خۆی لە گۆڕەپانی "العاصی" تەقاندەوە، ھەر پاش تێپەڕبوونی چارێكێك خۆكوژیكی تر بە پشتێنی بۆمبەكراو له‌و شوێنه خۆی تەقاندەوە.
گوتیشی دوو كەس كوژراون و 12 دیكەشی برینداربوونە و زیانی مادیش بە دەوروبەر گەیاندووە.
ئاژانسی سانا له‌سه‌ر زاری په‌یامنێری خۆی رایگه‌یاند وێنه‌گره‌كه‌یان كاتێ كه سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی زیانه‌كانی پاش ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م بوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م برینداربوو.