مۆسکۆ باڵوێزی خۆی لە عێراق دەگۆڕێت

ڤلادیمێر پوتین کۆمەڵێک مەرسومی دەرکردووە کە تێیدا ژمارەیەک باڵوێزی رووسیای گۆڕیوە.

K24 – هه‌ولێر:

ڤلادیمێر پوتین کۆمەڵێک مەرسومی دەرکردووە کە تێیدا ژمارەیەک باڵوێزی رووسیای گۆڕیوە. 

بە پێی سەرچاوەکانی رووسیا، پوتین، مەکسیم مەکسیمۆڤی وەک باڵوێزی رووسیا لە عێراق دامەزراندووە, لە شوێنی ئیلیا مۆرگۆنۆڤ کە پێشتر باڵوێزی رووسیای فیدڕاڵ بوو لە بەغدا.

ئەوە جگە لە گۆڕینی ژمارەیەکی تر لە باڵوێزەکانی رووسیا لە هەندێ وڵاتی تری جیهان.