ماليکی ڤيتۆ دژى سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنێت

ئەوانەی کەمتر لە پێنج هه‌زار دەنگیان هێناوە مافی خۆپاڵاوتنەوەیان نییە

K24 – هه‌ولێر:

بەپێی زانیارییەکان، نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڵێنى داوە ڤیتۆ لە دژی ئەو کەسانە بەکار بێنیت کە دوو جار لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو خۆیان کاندید کردووە، بەڵام دەنگەکانیان لە پێنج هەزار تێپەڕی نەکردووە.

هەروەها مالیکی ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەیەوێت توێژی گەنج زیاتر بەشدار بێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

پێدەچێت لە چەند رۆژی ئاییندە دا مالیکی لەگەڵ لیستی دەوڵەتی یاسا دا کۆ ببێتەوە سەبارەت بە قسە کردن لەسەر هاوپەیمانێتییەکانی داهاتوو، ئەوە لە کاتێک دایە کە سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی نیازی وایە لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی حزبی دەعوە، ئەمجارە بە لیستێکی جیا بە ناوی "وەتەن" بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات.