هێزە عێراقيیەکان چەند ناوچەیەکی دیکەیان لە روومادی کۆنتڕۆڵکردەوە

K24 - هه‌ولێر:

ئیسماعیل مەحلاوی فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار، رایگەیاند، هێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی و چەکداری هۆزە سوننەکانی ناوچەکە، بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و هێزی ئاسمانی عێراق، توانییان ناوچەکانی ئیروائیەی دووەم و بنکەی پۆلیسی سمود لە جزیرەی رومادی کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

مەحلاوی وتی:" ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش لەو شەڕانەدا کوژراون و پێشڕەوی هێزەکانیش بەردەوامە".

هەفتەی رابردوو، هێزە عێراقییەکان ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەردوو جەزیرەی رومادی و هیت دەستپێکرد.