عێراق ره‌تيكرده‌وه‌ رێگه‌ بدات توركيا له‌ شه‌ڕى مووسڵ به‌شدار بێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرای كرد رێگە بە ھێزە سەربازیيەكانی توركیا نادەن بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵدا بكەن.

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرای كرد رێگە بە ھێزە سەربازیيەكانی توركیا نادەن بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵدا بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ رایگەیاند، شەڕی موسڵ تەنھا پەیوەستە بە ھێزە عێراقیيەكان و حكومەتی عێراق ھیچ پێویستیيەكی بە ھێزەكانی ناوچەكە نیە و رێگە نادەن لایەنی دەرەكی عێراق بكەنە مەیدانی بەرژەوەندیيەكانی نێودەوڵەتی.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاری دەسەڵاتدارانی توركیا لەبارەی مانەوەی ھێزەكانیان لەو وڵاتەدا بە نیگەرانی و ھۆكاری تێكچوونی پەیوەندیەكانی ھەردوو وڵات دەزانێت.

بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەرامبەر ئەو ھەڵوێستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بووە كە داخوازكاری بەشداری ھێزەكانی وڵاتەكەی ببو لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵدا.