يهكێتى ئهوروپا پلانێكى نوێى بۆ هاوكاريكردنى لێقهوماوانى حهلهب ههيه
یەکێتی ئەوروپا پلانێکی نوێ بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ شاری حەلەب پێشنیاز دەکات.
K24 – ههولێر:
یەکێتی ئەوروپا پلانێکی نوێ بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ شاری حەلەب پێشنیاز دەکات.
فێدێریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا روونیکردەوە، یەکێتی ئەوروپا بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان پلانێکی نوێی بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە رۆژهەڵاتی حەلەبی گەمارۆدراو ئامادە کردووە، بەڵام جەختیکردەوە، جێبەجێکردنی پلانەکە پێویستی بە هاوکاری لایەنەکان هەیە.
ئامانجی پلانەکە گەیاندنی پێداویستی تەندروستی، ئاو و خواردنە بۆ 130 هەزار هاووڵاتی گەمارۆدراو لە حەلەب.