کۆڵۆمبییەکان ئاشتييان له‌گه‌ڵ بزووتنەوەی فارک رەتکردەوە

حکوومەت دەستبەرداری چەندین شت بووە لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ فارک

K24 – هه‌ولێر:

دوای ئەوەی حکوومەتی کۆڵۆمبیا و بزووتنەوەی فارک لە سەر واژووکردنی رێککەوتنی ئاشتی رێککەوتن و حکوومەتی کۆڵۆمبیاش ریفراندۆمێکی لە بارەی ئەم پرسە رێکخست، بەڵام لە سەدا 50.23ی دەنگدەران بە نەخێر دەنگیان لە دژی رێککەوتنەکە دا و لە سەدا 49.76 بە بەڵی ده‌نگيان دا.

سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆڵۆمبیا رایانگەیاند، حکوومەت دەستبەرداری چەندین شت بووە لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ فارک کە چەندین تاوانی گەورەیان لەو وڵاتە ئەنجامداوە.