حكوومەتی توركیا زیاتر لە 12 ھەزار پۆلیس دوور دەخاتەوە
K24 – ھەولێر
بە تۆمەتی بەشداریكردنیان لە ھەوڵی كودەتای سەربازی حكوومەتی توركیا 12 ھەزار و 801 پۆلیسی لە كارەكانیان دوورخستەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە نێوا دوورخراوەكاندا 2 ھەزار و 500 ئەفسەر ھەن.
لە 15 تەمووزی 2016 لە توركیا ھەوڵدرا كودەتای سەربازی بەسەر حكوومەت دابكرێت و دەست بەسەر دامودەزگاكانی وڵات دابگیرێت، بەڵام ھەوڵەكان شكستیان خواردوو لایەنگرانی حكوومەت توانیان رێگری بكەن و بەرگری لە دەسەڵات بكەن، چەند ساتێك دوای ھەوڵەكانی كودەتا حكوومەتی توركیا فەتحوڵڵا گولەنی بە ئەنجامدانی ئەو ھەوڵانە تۆمەتباركرد و داوای لە ئەمریكا كرد گولەن رادەست بكەن بۆ ئەوەی توركیا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكات، بەڵام ئەمریكا تا ئێستا بە داواكەی توركیا رازی نەبووە.