ترامپ باڵەخانەیەکی بەكرێ داوەتە ئێران

كەمپەینی ھیلاری كلینتۆن دەڵێت: ئێران لە رێگەی ئەو بانكەوە ئاسانکاری بۆ چالاكییە ئەتۆمییەكانی کردووە، ھەربۆیە ترامپ بەرژەوەندی خۆی خستووەتە پێش بەرژەوەندی گشتییەوە.

K24 – هه‌ولێر:

كەمپەینی ھەڵبژاردنی ھیلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراتەكانی ئەمریكا دەڵێت: دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان باڵەخانەیەکی بەكرێ داوەتە بانكی میللی ئێران و ئەوەش لە بەرچاونەگرتنی بەرژوەندی گشتی ئەمریكایە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی رۆژنامەوانە لێكۆڵەرەكان لە راپۆرتێكدا باسی لەوە کرد لە نێوان ساڵەكانی 1998 ھەتا 2003 دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئەمریکا نهۆمێکی لە باڵەخانەی جنراڵ مۆتۆرزی لە نیویۆرك بە كرێ بە بانكی میللی ئێران داوە.

كەمپەینی ھیلاری كلینتۆن دەڵێت: ئێران لە رێگەی ئەو بانكەوە ئاسانکاری بۆ چالاكییە ئەتۆمییەكانی کردووە، ھەربۆیە ترامپ بەرژەوەندی خۆی خستووەتە پێش بەرژەوەندی گشتییەوە.