موتەھەری رەخنە لە مەرجەعی باڵای شیعە دەگرێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رەخنە لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای حەوزەی قوم دەگرێت و دەڵێت ئەو لێدوانانە خەڵك لە ئایین دور دەخەنەوە.

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رەخنە لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای حەوزەی قوم دەگرێت و دەڵێت ئەو لێدوانانە خەڵك لە ئایین دور دەخەنەوە.

عەلی موتەھەری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەكدا بۆ محەممەد یەزدی مەرجەعی باڵای شیعەكان و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای حەوزەی عیلمی قوم دەڵێ ئەو لێدوانانە وەبیرھێنەرەوەی سەردەمی ناوەڕاستی ئەوروپان، كە چۆن خەڵك لە ئایین دووركەوتنەوە.

ئەو نامەیە دوای ئەوە هات مەرجەعە باڵاكانی شیعە و پێش ھەموویان محەممەد یەزدی داوایان كردبوو، یاری تۆپی پێی نێوان ئێران كۆریای باشوور لە رۆژی نۆ و ده‌ى موحه‌ڕه‌مدا كه‌ ساڵڕۆژى شينگێڕى شيعه‌كانه‌ ئەنجام نەدرێت.