لاريجانى رەخنە لە كابینەی رووحانی دەگرێت
سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رەخنەی توندی لە سەرۆك كۆماری ئێران گرت و گوتی: نەدەبوا حكوومەت رێگەی بەوەزیری ئابووری ئەڵمانیا بدات بێتە ئێران.
K24 – ههولێر:
سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رەخنەی توندی لە سەرۆك كۆماری ئێران گرت و گوتی: نەدەبوا حكوومەت رێگەی بەوەزیری ئابووری ئەڵمانیا بدات بێتە ئێران.
سادق لاریجانی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی دادوەری ئێران راشیگەیاند، ھەندێك وڵات ھێشتا لە خەودان و نازانن بەھاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران چین.
لاریجانی رەخنە لە كابینەی حەسەن رووحانی دەگرێت و دەڵێ نەدەبووا رێگە بە وەزیری دارایی ئەڵمانیا بدرایە، سەردانی ئێران بكات.
پێشتر زیگمار گابرییەل رایگەیاند، مەرجی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران ئەوەیە تاران دان بە بوونی ئیسرائیلدا بنێت.