نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كۆچبه‌ر له مردن رزگاركراون
142 هه‌زار كۆچبه‌ر خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئیتاڵیا
K24 – هه‌ولێر
هێزه كه‌ناراوییه‌كانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاند له چوارچێوه‌ی زیاتر له 20 ئۆپه‌راسیۆن له ده‌ریای ناوه‌ڕاست 4655 كۆچبه‌ریان رزگار كردووه و 28 ته‌رمیشیان دۆزیوه‌ته‌وه.
زیاتر له 10 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو گه‌یشتوونه كه‌ناره‌كانی ئیتاڵیا كه قاچاغچیانی مرۆڤ سوودیان له ئارامی كه‌شوهه‌وا له ماوه‌ی رابردوو وه‌رگرتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه هه‌وڵیاندا رێگه‌ی پر مه‌ترسی بۆ ئه‌وروپا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بگرنه به‌ر.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 142 هه‌زار كۆچبه‌ر خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئیتاڵیا، كه 3100 دیكه له‌و رێگه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.