عامری هەڕەشە لە هێزەکانی تورکیای نزیک مووسڵ دەکات
K24 - ھەولێر
هادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی تەسنیمی ئێران، وتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای بە شەرمەزار و بێڕێزی و خودی ئەردۆغانیشی بە کەسێکی تائیفی ناوبرد.
راشیگەیاند: "هەر هێزێکی بیانی بیەوێت لە شەڕی مووسڵ بەشدار بێ وەک دوژمن تەماشای دەکەین و رووبەڕووی دەبینەوە".
پێشتریش پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بوونی هێزەکانی تورکیایان لە عێراق شەرمەزار کرد و داوای کشانەوەی ئەو هێزانەیان کرد