شێخی ته‌ریقه‌تێك: ئه‌ردۆغان ده‌بێته یه‌كه‌م پاشای عوسمانی نوێ
K24 – هه‌ولێر
شێخی ته‌ریقه‌تی ئوشاكی، فه‌تحوڵڵا نوروڵڵا ئه‌فه‌ندی رایگه‌یاند یه‌كه‌م كۆماری توركیا كۆتاییهاتووه و دووه‌م عوسمانی داده‌مه‌زرێت و ئه‌ردۆغانیش ده‌بێته یه‌كه‌م پاشای ده‌وڵه‌تی نوێی عوسمانی.
ده‌قی قسه‌كانی رێبه‌ری ته‌ریقه‌ت له كه‌ناڵه‌كه‌یان له نورانی تی ڤی بڵاو كرایه‌وه و راگه‌یاندنه‌كانی توركیا گرنگییه‌كی زۆریان پێداوه و ده‌ڵێت: "ئێستا وادیاره یه‌كه‌م كۆماری توركیا كوتاییهاتووه، ئێمه وا ناڵێن، به‌ڵكو راگه‌یاندنی ئه‌وروپا وا ده‌ڵێت، دووه‌مین عوسمانی داده‌مه‌زرێت و ئه‌ردۆغانیش ده‌بێته یه‌كه‌مین پاشامان".
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌خوازێت و پێی وایه سه‌رباری پشێوی ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت و پاش تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ ده‌وڵه‌تێكی تر داده‌مه‌زرێت و به به‌رده‌وامی ئه‌و دوڵه‌ته ده‌زانێت كه له شاری مه‌دینه دامه‌زرا.