قاسم سوله‌یمانی: داعش بۆ ئێران دروست كراوه، نه‌ك بۆ سوریا
شیعه‌كان له ژێر شمشێری داعشدا مه‌زهه‌به‌كه‌یان نه‌گۆڕی
K24 - هه‌ولێر
فه‌رماندی سوپای قودسی ئێران قاسم سوله‌یمانی رایگه‌یاند: سوریا به یارمه‌تیی ئێران توانی پاش زیاتر له 5 ساڵ به‌رگه‌ی گوشار و ئابڵۆقه بگرێت و ئێران له سوریا ته‌نیا به‌رگری له‌م وڵاته ناكات، به‌ڵكو به‌رگری له ئیسلام و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات و داعش و گرووپه ته‌كفیرییه‌كان بۆ سوریا دروست نه‌كراون، به‌ڵكو بۆ ئێران دروست كراون و ئه‌وروپا به هۆی پشتگیری له گرووپه تیرۆریستییه‌كان تێچوونێكی زۆری ئه‌منی ده‌دات.
سوله‌یمانی رێكخراوی داعش به خراپتر له "خهوارجهكانی" سه‌رده‌می ئیمام عه‌لی ده‌شوبهێنێت و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به سه‌ربڕین و هه‌ڵسوكه‌وتی داعش له‌گه‌ڵ دیله‌كانی ده‌كات و پێی وایه كاریگه‌ری كه‌ربه‌لا و عاشورا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه شیعه‌كان له ژیر شمشێری داعش له‌سه‌ر ملیان، مه‌زهه‌بیان نه‌گۆڕن و كه‌ربه‌لا و عاشوورا كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ڕ له عێراق و سوریا هه‌یه.
فه‌رماندی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی سونه و رێككهوتنناكهی كه‌مپی ده‌یڤید به شه‌رمه‌زارییه‌ك ده‌زانێت و پێی وایه ئه‌نوه‌ر سادات له پشته‌وه خه‌نجه‌ری له مسڵمانان دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ستایشی حافیز ئه‌سه‌د و به‌شاری كوری ده‌كات كه لایه‌نی ئێرانیان گرت و له دژی ئیسرائیل و سازشی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستیان گرته‌به‌ر.
سوله‌یمانی نهێنییه‌كی جێنشینی سعودیه له‌گه‌ڵ روسیا و سوریا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "جێنشینی دووه‌می سعودییه كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه و به‌ڵكه پاشای خۆیشی بكوژێت، چووه روسیا بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌باره‌ی ره‌وشی سوریا نێوه‌ندگیری بكات و كۆبوونه‌كه به ئاماده‌بوونی روسه‌كان و كه‌سێك له سوریا به‌ڕێوه‌چوو. جێنشینی سعودیه له ته‌ندروستی ئه‌سه‌د ده‌پرسێت و كه‌سی سوریا ده‌ڵیت كێشه‌كه داعشه، جێ‌نشین پێ ده‌ڵێت داعش مه‌ترسی نییه، هه‌مووی ئه‌وانه ته‌واو ده‌بن، به‌ڵام كێشه‌كه په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئێرانه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیتان نه‌بێت، هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
لێدوانی سوله‌یمانی له ساڵیادی كوژرانی سه‌ردار حوسێن هه‌مه‌دانی هات كه ساڵی رابردوو له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌له‌بی سوریا به ده‌ست داعش كوژرا.
هه‌مه‌دانی له سه‌ره‌تای شۆڕه‌شی گه‌لانی ئێران له شه‌ڕه‌كانی دژی پارته كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆڵێكی به‌رچاوه هه‌بووه و له دامه‌زرێنه‌رانی سوپای پاسداران له هه‌ردوو پارێزگای هه‌مه‌دان و سنه ئه‌ژمار ده‌كرێت.