توركیا: عێراقییه‌كان نییه‌تێیكی باشیان نییه‌

ئامانجمان راهێنانی هێزه‌ خۆجێیه‌كانی عێراق و یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاته‌یه‌

K24 – هه‌ولێر

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو رایگه‌یاند كه‌مپی باشیك به‌ ئاگاداری عێراق دامه‌زراوه‌ و لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی عێراق نییه‌تێكی باشیان نییه‌ و له‌ باشیك زیاتر له‌ 750 چه‌كداری داعشمان كوشتووه‌ و گرنگی به‌ یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌ده‌ین.

چاوشئۆغلو له‌ وه‌ڵامی بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ بوونی هێزه‌كانی توركیا له‌ باشیك كه‌ به‌ هێزێكی داگیركار ناوی بردووه‌، رایگه‌یاند ئه‌وان نییه‌تێكی باشیان نییه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ ئێمه‌ به‌رگری له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌ عێراق ده‌كه‌ین و هه‌ڵویستمان روونه‌ و پشتگیری له‌ عێراقێكی سه‌قامگیر ده‌كه‌ین و كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق بووه‌ هۆی دروستبوونی ئه‌و ره‌وشه‌.

وتیشی گرنگی به‌ یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌ده‌ین و ئامانجمان له‌و وڵاته‌ ته‌نیا بۆ راهێنانی هێزه جۆجێیه‌كانه‌ بۆ شه‌ڕی دژی داعش و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و ده‌مانه‌وێت ئه‌و رۆڵه‌ی كه‌ له‌ سوریا هه‌مانه‌ له‌ عێراقیش هه‌مانبێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها گوتی هه‌ڵویست و روانینی خۆمان له‌ باره‌ی عێراق بۆ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ روون كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ڤه‌نزۆیلا جارێكی تر بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووباره‌م كرده‌وه‌.