عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات
توركیا ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر خاكی عێراق
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی بوونی هێزه‌كانی توركیا له عێراق كه به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاكی عێراق ناوی بردووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌حمه‌د جه‌مال له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به فه‌رمی داوامان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆییمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ئه‌نجام بدات.
گوتیشی داواكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی راده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ڤیتالی چوركین نوێنه‌ری روسیا كراوه بۆ تاوتوێكردنی ده‌ستدرێژی و ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نی توركی و هه‌روه‌ها بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ناوخۆی عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كردووه به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر عێراق جێبه‌جێ بكات و بڕیاری خۆی له‌مباره‌وه بدات و سنوورێك بۆ پێشلكاری هێزه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و رێزنه‌گرتنی له بنه‌مای دراوسێتی به‌هۆی لێدوانه ئیستیفزازییه‌كانی به‌رپرسانی توركیا دابنێت.
له كۆتاییشدا داوای زیاتركردنی هه‌وڵه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له شه‌ڕی دژی داعش، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وادەی دەستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ.