په‌رله‌مانی عێراق لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌ری گه‌یشته په‌رله‌مان و به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعە هەوڵەکانی چڕکردووه‌ته‌وه بۆ ئەوەی رێگری بکات لە لێپرسینەوە لە جەعفەری، پاش ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مان متمانه له هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری و دارایی سه‌نده‌وه.
جه‌عفه‌ری به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بانگهێشتی په‌رله‌مان كراوه و له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران ده‌داته‌وه.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران داوا له په‌رله‌مان كردووه لێپرسینه‌وه‌كان دوابخات، تا ئه‌و كاته‌ی كه وەزیرانی بەرگری، ناوخۆ و دارایی داده‌نرێن و موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كرێت و پڕۆژە یاسای بودجەش په‌سند ده‌كرێت.