سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: هێزه‌كانمان له عێراق ده‌مێننه‌وه
عێراق مافی ئه‌وه‌ی نییه باس له بوونی هێزه‌كانمان بكات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له باشیك ده‌مێننه‌وه و عێراق مافی ئه‌وه‌ی نییه باس له كشانه‌وه‌یان بكات.
یلدرم سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك كه قه‌یرانێكی نوێ له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره خوڵقاندووه رایگه‌یاند حكومه‌تی عێراق چی ده‌ڵێت با بڵێت، هێزه‌كانی توركیا بۆ پێشیگرتن به گۆڕانكارییه‌كانی له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
گوتیشی هێزه‌كانی 63 وڵات له عێراق هه‌ن، ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی نیوزیله‌ندیش هه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ توركیا زیاتر له 350 كیلۆمه‌تر سنووری هه‌یه و بۆ ماوه‌ی 30ـ 35 ساڵه به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه هیچ رێوشوێنێكی نه‌گرتووه‌ته به‌ر.