ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و روسیا له بواری سه‌ربازی له سوریا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه چی رووده‌دات
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ماریا زاخارۆڤا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و روسیا له بواری سه‌ربازی له سوریا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه چی رووده‌دات.
زاخارۆڤا له لێدوانێك بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی روسیا رایگه‌یاند ئه‌و پرسیاره ورده‌كاری زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه، رێككه‌وتنێكه نێوان ئێمه و ئه‌مریكا بۆ پێشیگرتن به هه‌ر جۆره پێكدادانێك.
روسیا و ئه‌مریكا ساڵی رابردوو بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان به‌ره‌وڕووی یه‌كتر نه‌بنه‌وه، رێككه‌وتنێكیان ئیمزا كرد.
پاش ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست باس له بژارده‌كانی كوشكی سپی بۆ قه‌یرانی سوریا كرد، كه یه‌كێكیان بژارده‌ی سه‌ربازییه، پرسیاری ئه‌وه دروستبوو ئه‌گه‌ر روسیا و ئه‌مریكا له سوریا له بواری سه‌ربازی به‌ره‌وڕووی یه‌كتر ببنه‌وه چی رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌وان پێش ئه‌م رووداوه‌كه كه‌وتوون و پێشتر رێككه‌وتنێكیان ئیمزا كردووه.