هێزه‌كانی حكومه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر نێوه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی ئۆپۆزسیۆن له حه‌له‌ب ده‌گرن
K24 – هه‌ولێر
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانانی له شاری حه‌له‌ب ده‌ستیان به‌سه‌ر نیوه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی له رۆژهه‌ڵای حه‌له‌ب گرت، پاش ئه‌وه‌ی كه هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ گرتنی ته‌واوی شاره‌كه ده‌ستپێكردووه.
به‌پێی هه‌واڵیكی ئاژانسی رۆیته‌رز، روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند شه‌ڕ و پێكدادان له گه‌ره‌كی بوستان پاشا له نزیكی سه‌نته‌ری شار فراوان بووه كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن دایه.
له لایه‌كی تره‌وه سوپای سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له گه‌ره‌كی بوستان پاشا پێشڕه‌وییان كردووه و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و چه‌نده ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه سوپای سوریا له ناوچه پێشڕه‌وی كردبیت.
هێزه‌كانی حكومه‌ت ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب ئابڵۆقه‌ی داوه و له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به بۆردومانێكی چڕی هه‌وایی و ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی وشكایی هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاره‌كه ده‌دات.