ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئیستانبول روویدا
بنكه‌یه‌كی پۆلیس كراوه‌ته ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
مۆتۆرسیكلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شاری ئیستانبول ته‌قییه‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش به‌هۆیه‌وه 8 كه‌س برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی یه‌نی بۆسنا، كه ده‌كه‌وێته نزیك بڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول روویداوه و له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.