ئه‌مريكا بۆ ئێران: به‌رگرى له‌ ئازادى كه‌شتيوانى ده‌كه‌ين

رۆژی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران لە كاردانەوە بەرامبەر مانۆڕی سەربازی ھێزەكانی سعوودییە لە كەنداو لە بەیاننامەیەكدا ھەڕەشەی لە سعوودییە كرد

K24 – هه‌ولێر:

ئەمریكا لە كاردانەوەی بەرامبەر ھەڕەشەكانی ئێران لە ھێزەكانی سعوودییە و چالاكییەكانی ئەو هێزانە لە ئاوەكانی كەنداو رایگەیاند، واشنتن پشتیوانی لە ئازادی ھاتووچۆی كەشتییەكان لەو ناوچەیە و ھەموو ناوچەكانی دیكەی جیھان دەكات.

مارك تۆنەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریكا بەیاننامەكەی ئێران وەك زیادبوونی ناكۆكییەكانی ئێران و سعوودییە نابینێت و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكات.

رۆژی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران لە كاردانەوە بەرامبەر مانۆڕی سەربازی ھێزەكانی سعوودییە لە كەنداو لە بەیاننامەیەكدا ھەڕەشەی لە سعوودییە كرد و رایگەیاند، تەنانەت نابێت لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان نزیکی کەناراوەکانی ئێران ببنەوە.