ديموكراتهكانى ئهمريكا داواى درێژكردنهوهى سزاكانى سهر ئێران دهكهن
ئەگەر تا كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژە یاسای گەمارۆكانی سەر ئێران پەسەند نەكات، پرۆژە یاساكە ھەڵدەوەشێتەوە.
K24 – ههولێر:
دیموكراتەكانی ئهنجوومهنى پيرانى ئەمریكا داوای درێژكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران بۆ ماوەی 10 ساڵی دیكە دەكەن.
نوێنەری دیموكراتەكانی ئهنجوومهنى پيرانى ئەمریكا لە نامەیەكدا داوایان له میك مەك كەنێل سەرۆكی زۆرینەی دیموكراتەكان كرد پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران بۆ ماوەی 10 ساڵی دیكە بخاتە ئەولەوییەتی دانیشتنەكانی ئهنجوومهنهكهوه.
دیموكراتەكانی ئەمریكا لە نامەكەیاندا دەڵێن، ئەو پرۆژە یاسایە گرنگیی جەختكردنەوەی ئەمریكایە بۆ پێداگری لەسەر میكانیزمی جێبەجێكردنی گەمارۆكانی سەر ئێران بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی ئەمریكا. ئەگەر تا كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژە یاسای گەمارۆكانی سەر ئێران پەسەند نەكات، پرۆژە یاساكە ھەڵدەوەشێتەوە.