قاسم سولهيمانى: به هۆى شهڕى ههشت ساڵهوه پشتيوانى له سووريا دهكهين
ئێران دەڵێت، چالاكییەكانی لە سووریا تەنیا لە ئاستی راوێژكاری سەربازیدان.
K24 – ههولێر:
ئێران رايگهياند, بەشداری ھێزەكانمان لە شەڕی سووریا بۆ پاراستنی ئەمنییەتمانە و شەڕی ھەشت ساڵەی لەگەڵ عێراق بە هۆكاری پشتیوانییەكانی لە بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا دەزانێت.
قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گوتى: ھۆكاری پشتیوانییەكانی ئێران لە بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا، پاڵپشتییەكانی سووریایە لە تاران لە ماوەی شەڕی ھەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا.
دەشڵێت رێكخراوی داعش دژ بە ئێران درووستبووە نەك سووریا و بەشداری ھێزەكانی ئێرانیش لە شەڕی سووریا بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ئێرانە.
بە درێژایی شەڕی پێنج ساڵەی سووریا، وڵاتانی ناوچەكە ئێران بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەكەن و ئێرانیش دەڵێت، چالاكییەكانی لە سووریا تەنیا لە ئاستی راوێژكاری سەربازیدان.