شه‌ش هه‌فته‌يه ئاگرى بيره نه‌وتييه‌كانى گه‌ياره كۆنترۆڵ نه‌كراوه
پێشتر به‌رهه‌می رۆژانه‌یان 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو.
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئاگری كێڵگه‌ی نه‌وت گه‌یاره به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستا ئاگری 9 بیره نه‌وتی ناوچه‌كه نه‌كوژێندراونه‌ته‌وه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتیشی: بۆردوومانكردنی ناوچه‌كه له لایه‌ن چه‌كدانی داعش بووه‌ته به‌ربه‌ست لە پێش كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه و له كۆی 15 بیره نه‌وت ته‌نها 6 دانه‌یان كۆنتڕۆڵ كراون و دوكه‌ڵی ئاگری بیره نه‌وتییه‌كانیش مه‌ترسی ژینگه‌ی و ته‌ندروستی بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه درووستكردووه.
لە کاتی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی گه‌یاره چه‌كدارانی داعش ئاگریان له بیره نه‌وتییه‌كانی ئه‌و ناوچەیە به‌ردا كه پێشتر به‌رهه‌می رۆژانه‌یان 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو.