له عێراق يه‌ده‌گى دراوى بيانى كه‌مبووه‌ته‌وه
یه‌ده‌گی عێراق له دراوی بیانی له 59 ملیار دۆلار زیاتر بوو به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها 50 ملیار دۆلار ماوه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ساڵێكدا یه‌ده‌گی دراوی بیانی له عێراق بۆ 50 ملیار دۆلار كه‌میكردووه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی وڵاته‌وه.
عه‌لی عه‌للاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو یه‌ده‌گی عێراق له دراوی بیانی له 59 ملیار دۆلار زیاتر بوو به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها 50 ملیار دۆلار ماوه‌ته‌وه.
وتیشی: كه‌موونه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ده‌گه داراییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستكاریكردنی به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی عێراق، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، كه توانیومانه كورتهێنانی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو له 32 تریلیۆنه‌وه بۆ 15 تریلیۆن دینار كه‌م بكه‌ینه‌وه.