ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی لەبارەی به‌شداریكردنی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مارك تۆنه‌ر رایگه‌یاند حكومه‌تی عێراق و عێراقییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر رۆڵی توركیا له شه‌ڕی موسڵ ده‌ده‌ن و پێویسته رۆڵی توركیا له عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بێت
مارك تۆنه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباری بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی توركیا له عێراق و لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه وتبووی په‌رله‌مانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ناكات، رایگه‌یاند پێویسته ته‌واوی دراوسێیه‌كانی عیراق رێز له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی ئه‌م وڵاته بگرن. شه‌ڕی جیهانی دژی داعش له ئه‌وله‌وییه‌ت دایه و له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هه‌موو هاوبه‌شه‌كان ئه‌و كاره بكه‌ن.