له‌رێگه‌ى ره‌نگى ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه كه‌سايه‌تيت بناسه
بزانه كه‌سايه‌تى ره‌نگى ره‌ش چۆنه
K24- هه‌ولێر
ئه‌و رهنگانهى له لهدهوروبهرماندان زۆرجار، چه‌ندين سيفات و خه‌سڵه‌تى كه‌سايه‌تى مرۆڤه‌كانمان بۆ روون ده‌كاته‌وه له‌رووى دهستينيشان كردن و حه‌زو ئاره‌زوو و خواستى مرۆڤه‌كان، روونتره بڵێن جۆرى كه‌سايه‌تى مرۆڤه‌كانمان بۆ ده‌ستنيشان ده‌كه‌ن و له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌توانين هه‌ڵسه‌نگاندنيان بۆ بكه‌ين وه‌كو خوێندنه‌وه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى بڕيار له‌سه‌ر كه‌سايه‌تى مرۆڤ بده‌ين.
به‌پێى توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى له زانكۆى ئۆكڵاند له نيوزلاندا، تايبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنى كه‌سايه‌تى مرۆڤ له‌رێگه‌ى ره‌نگى ئۆتۆمبێله‌وه، ئه‌نجامدراوه، تێيدا به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه كه‌سايه‌تييه‌كانى به‌گوێره‌ى ره‌نگه‌كانى ئۆتۆمبێل شيكردووهتهوه:-
1-ره‌نگى خۆڵه‌مێشى:-
ماناى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه تۆ كهسێكيت زياتر پهيوهيستيت بهدابونهرێتهوه، ناته‌وێ له رێكاره ياساييه‌كانى دابونه‌رێت و كهلهپوورى باب‌و باپيرانت دووربكهويتهوه، هه‌روه‌ها ئاره‌زووت له ژيانێكى ساده‌يه به‌جۆرێك هاوسه‌نگ بيت له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سايه‌تييه‌كانى ده‌وروبه‌رت و ههوڵدهدهيت رووبه‌ڕووى كێشه‌و گرفته‌كانى ژيان ببيتهوه.
2-ره‌نگى زيوى:
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌م جۆره رهنگهيه ياخود حه‌زى پێ ده‌كه‌يت، ماناى وايه تۆ كه‌سايه‌تييه‌كى داهێنه‌رى، حه‌ز ده‌كه‌يت كارى نوێ فێربيت و بازرگانى بكه‌يت.
3-ره‌نگى شين:
ره‌نگى شين به‌ماناى كه‌سايه‌تييه‌كى به‌سۆز و به‌زه‌يى و گه‌شبينى دێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌سايه‌تييه‌كى راستگۆ و هێمنه و هه‌ستێكى به‌هێزى هه‌يه.
4-ره‌نگى سه‌وز:
ئه‌گه‌ر تۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ره‌نگى سه‌وزه ياخود حه‌زت پێيه‌تى، ماناى وايه تۆ هه‌ستێكى بههيزت هه‌يه و بير له قسه‌ى خه‌ڵكى ناكه‌يته‌وه و ئه‌وه‌ندى لات جێگاى بايه‌خ نييه.
5-ره‌نگى قاوه‌يى يان بێجى:
خاوه‌نى ئۆتۆمبێلى ئه‌م دوو ره‌نگه، واتا ئه‌م كه‌سايه‌تييه راستگۆيه و حه‌ز به كڕينى هه‌موو شتێكى نوێ ناكه‌ن و ره‌نگى ئۆتۆمبێليش ئه‌وه‌نده بهلايانهوه گرنگ نييه، حه‌زيش بهژيانێكى ساده‌و ساكار ده‌كه‌ن و زۆر چاوبرسى نين.
6-ره‌نگى زه‌رد و زێڕى:
ره‌نگى زرد ياخود زێڕى به‌مانا ره‌نگى خۆشى و شادى دێت، ئه‌گه‌ر تۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئه‌م جۆره رهنگهيه ئه‌مه ماناى وايه تۆ له‌ژێر دروشمى (نيگه‌ران مه‌به و دڵخۆشبه) ده‌ژيت و هه‌ميشه مێشكت كراوهيهو حهزيشت له‌كارى بازرگانييه.
7-ره‌نگى پرته‌قاڵى:
ئه‌و كه‌سانه‌ى ئۆتۆمبێلى ره‌نگى پرته‌قاڵى لێده‌خوڕن، كه‌سانێكن حه‌زيان به‌ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و كارى خێره و له ژيانيشدا كه‌سانى چاونه‌ترسن.
8-ره‌نگى ره‌ش:
ئه‌و كه‌سانه‌ى ئۆتۆمبێلهكهيان ره‌نگى ره‌شه، واتا تۆ جۆره كه‌سايه‌تييه‌كى شكۆدار و به‌هێز و ميهره‌بان و بهخشندهيان هه‌يه و به‌رده‌وام ناو كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌يه‌كى سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ر بۆيه‌ش زۆربه‌ى سه‌رۆكه‌كانى دونيا ئۆتۆمبێليان ره‌نگى ره‌شه.
9-ره‌نگى سپى:
ره‌نگى سپى به‌ماناى راستگۆيى و ده‌ستپاكى دێت، كه‌سايه‌تى ئه‌م ره‌نگه حه‌زى به شتى جوان و ناوازه هه‌يه به‌رده‌واميش ژيان به‌ساده‌يى به‌ڕێده‌كه‌ن و حه‌ز به ئاژاوه ناكه‌ن.
10-ره‌نگى سوور:
زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانيان ره‌نگى سووره، كه‌سانێكى به‌پرۆشن بۆ ژيان، حه‌ز به چێژ ده‌كه‌ن زياتر له هه‌ر كه‌سانێكى ديكه، جگه له‌مه‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن بهخێراترين كات به‌سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانى ژياندا زاڵ‌بن.
سه‌رچاوه: ثقف نفسك