نهێنییه‌كی گه‌وره له باره‌ی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌بێت
فێرگسۆن هه‌وڵیداوه كریستیانۆ به بارسێلۆنا بفرۆشێت
نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ی كریستیانۆ، نهێنییه‌ك له باره‌ی فێرگسۆنی راهێنه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه هه‌وڵ دراوه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به بارسێلۆنا بفرۆشن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16 ئۆكتۆبه‌ری 2016، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، چه‌ند زانیارییه‌كی له جولیم بالاگیۆ، رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانیا وه‌رگرتووه كه وه‌ك ره‌خنه‌گر له كه‌ناڵی سكای سپۆرت كار ده‌كات و نووسه‌ری كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆشه.
جۆلیۆ بالاگیۆ، له په‌رتووكه‌كه‌دا نهێنییه‌كی ئاشكرا كردووه كه له 2008، سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن، راهێنه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد كاتێك زانیویه‌تی كریستیانۆ له یانه‌كه‌ی نامێنێته‌وه، هه‌وڵیداوه كریس به بارسا بفرۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له‌سه‌ر نرخی كریستیانۆ بۆته كێشه‌یان و فێرگسۆنیش له رقی ئه‌وه‌ی كه یانه‌ی شایانه نرخه‌كه‌یان زیاد نه‌كرد په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كردووه و داوای لێكردووه خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ ئاماده بكه‌ن.
نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ی كریستیانۆ ئه‌وه‌شی خستۆته روو، كاتێك ریال مه‌درید هه‌ستیان به په‌شیمانبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌چێته بارسێلۆنا، راسته‌وخۆ نرخه‌كه‌یان بۆ 94 ملیۆن یۆرۆ زیاد كرد و به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆیان راگه‌یاند.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2009 به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد، له ماوه‌ی 6 ساڵدا 2 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری بردۆته‌وه.