زێدان له دژی سه‌رۆكی فره‌نسا وه‌ستایه‌وه
له‌سه‌ر بێنزیمای هاونیشتیمانی هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكوڵاتی فره‌نسا ره‌خنه‌ی توندی له كه‌ریم بێنزیمای هاونیشتیمانی گرت و به كه‌سێكی ناڕه‌وشت وه‌سف كرد، ئه‌م لێدوانه‌ش وڵامی خێرای له لایه‌ن زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریده‌وه لێكهوتهوه.
زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه پێویستی به‌وه نه‌ده‌كرد كه سه‌رۆكی فره‌نسا به‌م شێوه‌یه قسه له‌سه‌ر بێنزیما بكات، له كاتێكدا هێشتا دادگا به ته‌واوه‌تی كێشه‌ی بێنزیمای یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌شڵێت: سرووشتی من وایه، هه‌ركه‌سێك قسه له‌سه‌ر یاریزانێكی من بكات، به ته‌واوه‌تی من بێزار ده‌كات، جا ئه‌و كه‌سه له هه‌ر پله و پۆستێكدا بێت، بۆیه به راشكاوانه ده‌ڵێم كه قسه‌كه‌ی فرانسۆ هۆڵاندی سه‌رۆكوڵاتی فره‌نسا زۆر بێزاركه‌ر بوو.
بێنزیما له 2014ـه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فره‌نسا دوورخراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تاوانباره كراوه به ئاشكراكردنی په‌یوه‌ندی سێكسی ڤاڵبیۆنای هاوڕێ و یاریزانی یانه‌ی لیۆن كه گوایه كارێكی سێكسی له‌گه‌ڵ كچێكی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان ئه‌نجام داوه.