مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەكرێت

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/10/2016، مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت، ھەروەھا سبەی رۆژى چوار شه‌ممه‌ 19/10/2016، مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

ئەمە لە كاتێكدایە كە تا ئێستا وەك ناڕەزایەتی دژی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران پڕۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە دەستی پێنەكردووە.