به فه‌رمی، ریال مه‌درید مانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی تا 2020 مسۆگه‌ر كرد
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی گرێبه‌ستی ناوه‌ڕاستكاری كرواتی یانه‌كه‌ی لوكا مۆدریچی تا 2020 درێژ كرده‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی خۆی بڵاوی كرده‌وه كه مۆدریچی ته‌مه‌ن 31 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 2 ساڵی دیكه نوێ كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی ناوه‌ڕاستكاره كرواتییه‌كه له 2018 كۆتایی دێت.
مۆدریچ له هاوینی 2012 له یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نییه‌وه بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا 2 نازناوی چامپیۆنز لیگ و 2 نازناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپی، جامێكی شای ئیسپانیا، جامێكی سووپه‌ری ئیسپانیا و نازناوی پاڵه‌وانییه‌تیی یانه‌كانی جیهانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێناوه.