بە ڤیدیۆ...پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە دەستیپێكرد
K24 - باكووری مووسڵ
بەرگەشت ئاكرەیی پەیامنێری كوردستان24 لە میحوەری باكووری مووسڵ رایگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە دەستی بە پێشڕەوییەكان كرد و ساترەكان لادەبرێن و رێگە بۆ تانكەكانی پێشمەرگە دەكرێتەوە".
ژمارەیەك پێشمەرگە كە لەگەڵ دەستپێكردنی پێشڕەوییەكان بۆ كوردستان24 دوان و ئەوەیان خستەڕوو بە ورەیەكی بەرزەوە بەرەو شوێنی دیاركراو دەڕۆن، باسیان لەوەشكرد، لەم ئۆپەراسیۆنەدا سەرجەم ئەو شوێنانە رزگار دەكەنەوە لە نێو ماددەی 140 دیار كراون و بە سنووری كوردستان ھەژمار دەكرێن.