ناحیەی باتنایا كۆنتڕۆڵكرایەوە

پێشمەرگە و دژە تیرۆر چوونە ناو ناحیەكە

K24 – تلكێف

بەرگەشت ئاكرەیی پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا ھێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان و ھێزەكانی پێشمەرگە چوونە ناو ناحیەی بتنایای سـەر بـە قـەزای تــلکێفیان كۆنتڕۆڵكردەوە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەكانی پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە لە باكوور و باكووری رۆژھەڵاتی مووسڵ دەستپێكرد و تا ئێستا چەند ناوچەیەكیان رزگاركردووە.