جۆلی چاوى له پۆستێكی نێوده‌وڵه‌تی بووه
كێشه‌ی براد پیت و ئه‌نجێلینا جۆلی گه‌وره‌بووه و FBIى ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته ناو كێشه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو ئه‌كته‌ری هۆلیوود، براد پیت و ئه‌نجێلينا جوولى په‌ره‌ی سه‌ندووه و دواجا پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا FBI، بۆماوه‌ی چوار كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆلیدا كردووه.
سایتی "په‌یج سیكس"ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كارمه‌ندانی پۆلیسی فیدرالی له باره‌ی رووداوه‌كانی ناو فڕۆكه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری رووداوه توندوتیژییه‌كانی براد پیت بزانن، كه له گه‌شتێكدا له‌ناو فڕۆكه، كێشه كه‌وتووه‌ته نێوانییان.
به‌شێك له راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌نجێلینا جۆلی ئامانجی سیاسی هه‌بووه و چاوی له پۆستی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه، ئه‌وه‌ش یه‌كێك بووه له هۆكاره سه‌ره‌كاییه‌كانی داواكردنی جیابوونه‌وه‌یان.
سایتی تی ئێم زێدی تایبه‌ت به هه‌واڵی كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان، له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و دوو ئه‌ستێره‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ویستی جۆلی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته، هێنده‌ی دیكه براد پیتی نیگه‌رانكردووه.
به گوێره‌ی لێدوانی سه‌رچاوه‌كه، جۆلی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته، پرس و راوێژی به چه‌ند راوێژكارێك كردووه و ژوورێكی تایبه‌تیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی داواكاری جۆلی بۆ جیابوونه‌وه، تووڕه‌بوونی براد پیته له‌وه‌ی ئه‌نجێلینا جۆلی منداڵه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته ناوچه‌كانی شه‌ڕ، وه‌كو لوبنان و عێراق و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین جار ده‌مه‌قاڵه‌ی توند له‌نێوانییان درووستبووه".
ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره، خاوه‌ن شه‌ش منداڵن، سێیانییان هی خۆیانه و سێیه‌كه‌ی دیكه‌ش، بۆ به‌خێوكردنییان له ئه‌ستۆی خۆیانیان گرتووه.