به‌وێنه و ڤيديۆ.. ئێس 8 ده‌بێته جوانترين ديزاينى مۆبايلى سامسونگ
ئێس 8 تۆڵه‌ى نۆت7 ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم"، بڵاويكردووته‌وه، فرۆشيار و به‌كارهێنه‌رانى مۆبايلى زيره‌ك، پێيان وايه گلاكسى ئێس 8 كه بڕياره بۆ ساڵى داهاتوو رابگه‌يه‌ندرێت و بخرێته بازاڕه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره‌كانى ديكه‌ى مۆبايلى سامسونگ جوانترين ديزاينى هه‌يه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كامێراى هه‌موو مۆبايلهكانى سامسونگ، خه‌سڵه‌ت و تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه و به‌شێوه‌يه‌كى گشتى كوالێتيان به‌رزه، به‌ڵام جۆرى ئێس 8 كامێراكه‌ى جيايه له‌سه‌رجه‌م مۆبايلهكانى ديكه‌ى سامسونگ و به به‌رزترين كوالێتى ده‌خرێته به‌رده‌ست.
به‌گوێره‌ى زانيارى هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان واى بۆ ده‌چن ئێس8 قه‌باره‌ى 5,1 ده‌بێت و شاشه‌كه‌شى جۆرى QHD، ميمۆرى ههڕهمهكييهكهى به‌قه‌باره‌ى 6 گێگابايت ده‌بێت، هه‌روه‌ها ميمۆرى ناوه‌وه‌شى 64 گێگابايته.
كۆمپانياى سامسونگ وا پێشبينى ده‌كات ئێس8 تۆڵه‌ى نۆت 7 ده‌كاته‌وه كه به‌ر لهماوهيهك خستييه بازاڕه‌كانه‌وه به‌ڵام هه‌ر زوو له‌بازاڕه‌كان كێشايه‌وه ئه‌ويش به‌هۆى خراپى جۆرى پاترييهكهى كه له‌كاتى شه‌حن كردن‌دا گڕى ده‌گرت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)