گۆڕان خۆی یەكلایی نەكردەوە
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆبووەوە، پێشتر راگەیاندرابوو كە لە كۆبوونەوەكەدا گۆڕان بڕیار لەبارەی كشانەوەیان لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەدات، بەڵام ئەو پرسە بە ھەڵواسراوی مایەوە.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆتایی ھات، بەگوتەی بەرپراسانی گۆڕان لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە چەند پرسێكی تایبەت بە ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە كردووە".
لەبارەی كشانەوەیان لە حكوومەت رەئوف عوسمان، سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژانامەانیدا ئەوەی خستەڕوو: "بەھۆی بارودۆخی ناوخۆ و شەڕی داعش ناتوانن ئێستا بڕیاری كشانەوە لە حكوومەت بدەن".