له‌كڕينى ئه‌م جۆره مۆبايلانه مه‌ترسه
باشترينيان ئه‌مانه‌ن
K24- هه‌ولێر
زۆرجار هه‌ندێك كه‌س كاتێك ده‌يانه‌وێ مۆبايل بكڕن، رووبه‌ڕووى چه‌ند گرفتێك ده‌بنه‌وه به‌وه‌ى كه نازانن كامه جۆرى باشه، ياخود ئه‌و تايبه‌تمه‌ندييه‌ى ئه‌و ده‌يه‌وێت ره‌نگه له‌و مۆبايله‌دا نه‌بێت كه ده‌يكڕێت.
بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌م گرفته نه‌بيته‌وه، له‌سه‌رتادا پێويسته بزانيت كه تۆ ئه‌گه‌ر به‌دواى مۆبايلێكى باش‌دا ده‌گه‌ڕێيت، پێش ده‌ستنيشانكردنى هه‌ر جۆرێك، خۆت يه‌كلايى كردبێته‌وه به‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر زۆر گرنگى به تۆماركردن وێنه و ڤيديۆ ده‌ده‌يت، ئه‌وا پێويسته مۆبايلێك بكڕێت پيكسلى كامێراكه‌ى كوالێتى به‌رزبێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌يرى گرته ڤيديۆ ياخود ئه‌فلام و گۆرانى..هتد بكه‌يت، پێويسته به‌دواى مۆبايلێكدا بگه‌ڕێيت كه قه‌باره‌ى ميمۆريه‌كه‌ى گه‌وره بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌شوێنێك كارده‌كه‌يت زۆر ته‌له‌فۆنت بۆ دێت ياخود په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجام ده‌ده‌يت، له‌و حاڵه‌ته‌دا پێويسته به‌دواى مۆبايلێكدا بگه‌ڕێيت كه پاترييه‌كه‌ى به‌هێز بێت و به‌و ئاسانييه شه‌حنى نه‌يه‌ته خواره‌وه.
گرنگترين و باش‌ترين جۆرى مۆبايلى زيرك ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

-iPhone 7 Plus : ئه‌م جۆره مۆبايله، يه‌كێكه له‌باشترين جۆره‌كانى مۆبايلى زيره‌كى كۆمپانياى ئه‌پڵ، كه ئێستا له بازاڕه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت، چه‌ندين تايبه‌تمه‌ندى له‌خۆگرتووه، بۆ نموونه شاشه‌كه‌ى 5.5 ئينجه و كوالييه‌تييه‌كى زۆر به‌زرى هه‌يه، كامێراكه‌ى 12 مێگا پيكسله، كامێراى رووى پێشه‌وه‌ى 7 مێگا پێكسله، ميمۆريه‌كه‌ى به‌جۆرى 32 و 128و 256 گێگابايت ده‌ست ده‌كه‌وێت، كێشيشى 188 گرام ده‌بێت، نرخه‌كه‌شى له‌نێوان 905 تاكو 1298 دۆلارى ئه‌مه‌ريكى ده‌بێت.

- Samsung Galaxy S7 Edge : يه‌كێكه له‌و مۆبايلانه‌ى كه كۆمپانياى سامسونگ به‌رهه‌مى ده‌هێنێت، ئێستا له‌بازاره‌كاندا ده‌فرۆشرێت، دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانياى سامسونگ Galaxy Note 7 خسته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى خراپى جۆرى پاترييه‌كه‌ى هه‌ر زوو كێشايه‌وه بازاڕه‌كان، بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه Galaxy S7 Edge به‌رهه‌م هێنا به‌سيسته‌مى ئه‌ندرۆيد كارده‌كات، يه‌كێكه له باش‌ترين جۆرى مۆبايله‌كان، كێشى 157 گرام ده‌بێت، شاشه‌كه‌ى قه‌باره‌ى 5.5 ئينج ده‌بێت، ميمۆريه‌كه‌ى 24 و 64 گێگابايت ده‌ستده‌كه‌وێت، كامێراكه‌شى 12 مێگا پێكسله، به‌ڵام كامێراى رووى پێشه‌وه 8 مێگا پێكسله، نرخه‌كه‌شى 549 دۆلارى ئه‌مه‌ريكييه.

-Motorola Moto Z: كۆمپانياى كوالكۆمى ئه‌مه‌ريكى به‌رهه‌مى ده‌هێنێت، به‌سيسته‌مى ئه‌ندرۆيد كار ده‌كات، كێشى 136 گرام ده‌بێت، شاشه‌كه‌ى قه‌باره‌ى 5.5 ئينجه، كامێراكه‌ى 13 مێگا پێكسل ده‌بێت، به‌ڵام كامێراى پێشه‌وه‌ى 5 مێگا پێكسله.
قه‌باره‌ى ميمۆريه‌كه‌ى به‌جۆره‌كانى 32 و 54 گێگابايت ده‌ستده‌كه‌وێت، نرخه‌كه‌شى 497 يۆرۆيه.

-iPhone 7: وه‌ك زانراوه به‌رهه‌مى كۆمپانياى ئه‌پڵه، قه‌باره‌ى شاشه‌كه‌ى 4.7 ئينج ده‌بێت، كامێراكه‌ى 12 مێگا پێكسله، تاڕاده‌يه‌ك تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ديكه‌ى له iPhone 7 Plus ده‌چێت،نرخه‌كه‌ى له نێوان 699 تاكو 749 دۆلارى ئه‌مه‌ريكى ده‌بێت.

-Google Pixel: يه‌كێكه له‌و مۆبايلانه‌ى كه به‌سيسته‌مى ئه‌ندرۆيد كارده‌كات، ميمۆرى هه‌ره‌مه‌كيه‌كه‌ى 4 گێگابايت ده‌بێت و كۆمپانياى گوگڵ به‌رهه‌مهێناوه، كامێراكه‌ى 12 مێگا پێكسله، به‌ڵام كامێراى پێشه‌وه‌ى 8 مێگا پێكسل ده‌بێت، ميمۆريه‌كه‌ى به‌ر هه‌دوو قه‌باره‌ى 32 و 128 گێگا بايت ده‌ست ده‌كه‌وێت، نرخه‌كه‌شى 649 دۆلارى ئه‌مه‌ريكييه.

-HTC 10: به‌هه‌مان شێوه به‌سيسته‌مى ئه‌ندرۆيد كار ده‌كات، كێشى 161 گرام ده‌بێت، قه‌باره‌ى ميمۆريه‌كه‌ى 32 گێگابايته، قه‌باره‌ى شاشه‌كه‌ى 5.2 ئينجه، به‌وه له‌مۆبايله‌كانى ديكه جيا ده‌كرێته‌وه كه كوالێتى سه‌ماعه‌كانى به‌هێزه و ده‌نگێكى سافى هه‌يه، ميمۆرى هه‌ره‌مه‌كى 4 گێگابايته، شه‌حنى به‌و ئاسانييه نايه‌ته خواره‌وه، كامێراكه‌شى 12 مێگا پێكسله و نرخه‌كه‌شى 470 دۆلارى ئه‌مه‌ريكيه.

-OnePlus 3: ئه‌م جۆره مۆبايله به‌سيسته‌مى ئه‌ندرۆيد كار ده‌كات، قه‌باره‌ى شاشه‌كه‌ى 5.5 ئينجه، كامێراكه‌ى 16 مێگا پێكسل ده‌بێت، به‌ڵام كامێراكه‌ى پێشه‌وه 8 مێگا پێكسل ده‌بێت، به‌وه جيا ده‌كرێته‌وه كه ميمۆرى هه‌ره‌مه‌كييه‌كه‌ى 6 گێگابايته، هه‌روه‌ها ميمۆرى بنه‌ڕه‌تييه‌كه‌ى 64 گێگابايته، بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر شه‌حنى نايه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام يه‌كێك له عه‌يبه‌كانى ئه‌وه‌يه ناتوانرێت ميمۆرى ده‌ره‌كى له‌گه‌ڵيدا به‌كاربهێنيت، بۆيه نرخى 399 دۆلارى ئه‌مه‌ركييه.
