كریستیانۆ له دیمانه‌یه‌كدا چه‌ندان قسه‌ی سه‌یر ده‌كات
پێیوایه ته‌نیا خۆی شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆره
.jpg)
كریستیانۆ رۆنأڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌نتوان گریزمانی فره‌نسی پێی گوتووه زۆر ڕقم لێته و ده‌شڵێت: ته‌نیا خۆم شایسته‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆرم.
كریستیانۆ له دیمانه‌یه‌كی گۆڤاری فرانس فووبتۆڵ، چه‌ندان ورده‌كاری ده‌دركێنێت، له دیارترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: رۆژێكیان له چێشتخانه‌یه‌كی شاری میامی بووم، له‌وكاته‌دا به‌ڕێككه‌وت ئه‌نتوان گریزمانی هێرشبه‌ری فره‌نسیم بینی كه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی به‌ره‌و ڕووم هات و به پێكه‌نینه‌وه به‌ره‌و رووی مێزه‌كه‌م هات و گوتی: كریس زۆر رقم لێته.
كریستیانۆ هۆكاری رقھه‌ڵگرتنی گریزمان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه له ماوه‌یه‌كی كه‌م له بردنه‌وه‌ی دوونازناوم بێبه‌ش كردووه، كه پێكهاتوون له فیناڵی چامپیۆنز لیگ و فیناڵی یۆرۆی 2016.
كریس ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی زیاتریش گریزمانی له من توڕه كردووه، من هۆكار بووم، بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای بێبه‌ش بكه‌م.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كریستیانۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ساڵێكی نموونه‌یی تێپه‌ڕ كردووه و هه‌موو شتێكی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر كردووه و نازناوه‌كه به شایسته‌ی خۆی ده‌زانێت.