به وێنه: به‌فرێكی بێ وێنه پاش نیو سه‌ده
مه‌ترسی سۆنامی به‌فر ده‌كرا
K24 – هه‌ولێر
به‌فرێكی بێ وێنه له ناوچه‌كانی باكووری ئێران له رۆژئاوای مازه‌ندران و رۆژهه‌ڵاتی گیلان، هه‌ردوو پارێزگای سه‌وزی ئێران به ئاستێكی سپی پۆش كردووه كه به درێژایی نیو سه‌ده وێنه‌ی نه‌بووه و راگه‌یاندنه‌كانی ئێرانی باسیان له مه‌ترسی سۆنامی به‌فریان كرد.
بارینی به‌فر بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بوو و له هه‌ندێ ناوچه دوو مه‌تر و نیو باریوه و ئاو و كاره‌با و گازی زۆربه‌ی شار و گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه پچڕاوه و نرخی هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی خواردن چه‌ندین به‌رامبه‌ر به‌زر بووه‌ته‌وه و زیانێكی بێ وێنه له به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئه‌م دوو پارێزگایه داوه كه به به‌رهه‌مترین ناوچه‌ی كشتوكاڵی و باغداری له ئێران ئه‌ژمار ده‌كرێن.


































